Erbil 24°C شەممە 28 ئەیلوول 06:13

پۆلیسی سلێمانی پیاوێک به‌ تۆمه‌تی ته‌قه‌کردن له‌ هاوژینه‌که‌ی ده‌ستگیر ده‌کات

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند: مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد کە پێشتر تەقەی لە هاوسەرەکەی کردبوو دواتریش هەڵاتبوو.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند‌: دوای ئەوەی ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی ئاگادارکرانەوە لە ڕووداوێکی تەقەکردن لە سنووری بنکەی پۆلیسی ڕزگاری، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەرکەوت کە ئافرەتێک بەفیشەک بریندار بووە، دواتریش بریندارەکە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە و لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستی پێ کرد.

هه‌روه‌ها له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا تۆمەتبار (س، م، م) لە دایکبووی ساڵی 1976 لەلایەن بنکەی پۆلیسی ڕزگاری دەستگیر بکرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌ی تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجام دابوو.
پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگه‌یاند‌‌: تۆمەتبار ئێستا بە بڕیاری دادوەرو بە پێی ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.


له‌ كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه‌‌: ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیه‌كی خێزانییەوە بووە و بریندارەکەش لە نەخۆشخانەیە و چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.