رۆژنامەنووسێک لە ماڵەکەی خۆیدا لە پارێزگای سەڵاحەددین، لەلایەن کوڕەکەیەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە کە حەمید جومەیلی لە ماڵەکەی خۆی لە قەزای دوجێل باشووری شاری تکریت سەنتەری پارێزگای سەڵاحەددین لەلایەن کوڕەکەیەوە تەقەی لێکراوە و بەھۆیەوە ناوبراو کوژراوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە لە میانی لێکۆڵینەوە بەراییەکاندا، دەرکەتووە ھۆکاری رووداوەکە کێشەی خێزانی بووە.
رۆژنامەنووسێکی عێراقی لەلایەن کوڕەکەیەوە کوژرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.