بەڕێوەبەرایەتی چاککردن وپاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر، ئەنجامدانی پڕۆژەی چاککردن و قیڕتاوكردنی ڕێگای نێوان قەندیل-بەستۆڕە کە ناسراوە بە ڕێگای شێخ توڕاب دەستپێکرد.
ماڵپەڕی کوردستان تیڤی زانیوویەتی، ڕێگاکە بەدرێژایی نزیکەی 17 کیلۆمەتر کاری چاککردن و قیڕتاوکردنی بۆ ئەنجام دراوە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێرـی سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر سەرپەرشتی کارەکانی پڕۆژەکە دەکرێت.
شایەنی باسە، ڕێگای قەندیل-بەستۆڕە بە ڕێگایەکی گرنگ دادەنرێت بۆ بەیەکتربەستنەوەی هەولێر، دهۆک و سۆران، هەروەها بەهۆی شوێنی هەڵکەوتەی ناوچەکەوە کە بەشێک لە شوێنە گەشتیارەکان لەسەر ڕێگاکەوەن، جگە لەوەش بۆ جوتیاران وئاژەڵدارنی ناوچەکە پڕۆژەیەکی گرنگ دەبێت، بەو پێیەی دەتوانن بە ئاسانی بەروبوومەکانیان بگوازنەوە لە نێوان گوند و پارێزگاکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.