گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش سه‌باره‌ت به‌ده‌ستگیر كردنی شانه‌یه‌كی نووستوو له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ، رایدهگهێنێت: هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی زیندوو و سه‌ركه‌وتووانه‌ی گێڕاوه له‌هه‌ڵمه‌تی شكستپێهێنانی داعش و ده‌ستگیر كردنی باندێكی 7 كه‌سی كه لهبهرنامهیاندابووه چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی له‌هه‌ولێر ئه‌نجامبده‌ن.
وه‌ین مه‌رۆتۆ، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تویته‌ر رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی به‌رده‌وامی پێده‌دات، به‌شی دژه تیرۆری كوردستان، شانه‌یه‌كی تیرۆریستی ئاشكراكرد، كه له 7 كه‌س پێكهاتبوون.
راشیدهگهێنێت، تیرۆریستان پلانیان بۆ ئه‌وه دانابوو، كرده‌وه‌ی تیرۆرستی له هه‌ولێر ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام هاوبه‌شه‌كانمان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هه‌وڵه‌یان پوچه‌ڵكرده‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی زیندوو و سه‌ركه‌وتووی گێڕا له هه‌ڵمه‌تی شكستپێهێنانی داعش، ئێمه‌ش به‌رامبه‌ر هاوبه‌شه‌كانمان پابه‌ندین.
ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه ، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دانپێدانانی گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە (داعش)ی بڵاوكرده‌وه، کە یٔامادەکارییان دەکرد بۆ یٔەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی لەناو شاری ھەولێر.
به گوێره‌ی راگهیهندراوێكهی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و گرووپه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه له لایه‌ن ئه‌منی عامی گرووپی تیرۆریستی داعش چالاك كراونه‌ته‌وه و له لایه‌ن ئه‌میرێكی ئه‌منی ناسراو به "ئه‌بو حارس" فه‌رمانیان پێدراوه بۆ ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له هه‌ولێر ئه‌نجام بده‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه بهوهشكرا: ئه‌و گرووپه فه‌رمانیان پێكرابوو، بۆمبی چێندراو بهێننه ناو شاری هه‌ولێر و به دانانی بۆمب له ناو بازاری شاری هه‌ولێر كاری تیرۆریستی بكه‌ن و كه‌سانی بیانی و ئه‌منی بكه‌نه ئامانج.
راشیانگه‌یاند، كه گرووپه تیرۆریستییه‌كه به هه‌وڵ و چاوكراوه‌یی تیمه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی دژه تیرۆر و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیر كراوون و پیلانه‌كانیان پووچه‌ڵكراوه‌ته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاشكراشیكرد، له لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه، گرووپی تیرۆریستی داعش و سه‌ركردایه‌تییان هه‌روه‌كو پیشه‌ی پێشوویان به‌رده‌وام له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی مێردمنداڵ و گه‌نجه‌كان، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی، كه پێشتر یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان ئه‌ندامی داعش بوون، ته‌جنید بكه‌ن و كرده‌وه‌ی تیرۆریستییان پێ ئه‌نجام بده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.