Erbil 22°C شەممە 28 ئەیلوول 04:25

عێراق.. ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر پاشماوه‌کانی داعش ده‌ستی پێکرد

کوردستان TV
100%


ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق، دەست پێ کرد.
میدیا عێراقییەکان پشت بەستن بە راگەیەندراوێکی دەستەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی بڵاویانکردووەتەوە کە ھێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی لە دوو میحوەرەوە، ئۆپەراسیۆنێکیان لە ژمارەیەک ناوچەی پارێزگاکانی سەڵاحەددین و دیالە، و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ دەست پێ کردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، پاڵپشتی ئاسمانیی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقەوە دابین کراوە.
ئەویش خراوەتەڕوو کە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشە لە ناوچەکانی سنووری پارێزگاکانی سەڵاحەددین و دیالە.
سەرەڕای ئەوەی ھێزە عێراقییەکان داعشیان لە ناوچەکان شکست پێ ھێناوە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر پەلامارەکانیان بەتایبەت لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.