وەزارەتى دارایى و ئابووری حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: بەپێى یاسای چاکسازى ئەو موچەخۆرانەى زیاتر لە موچەیەکیان هەیە و لە دواى رێککەوتى 1/7/2020 زیاتر لە موچەیەکیان وەرگرتووە، موچەکانیان لێوەردەگیرێتەوە.
لە نوسراوێکدا کە واژووى ئاوات جەناب نورى وەزیرى دارایى لەسەرە و تیایدا هاتووه: بەپێى ماددەى (14/أ) لە یاساى چاکسازى ژمارە (2)ى ساڵى (2020)، دوابەدواى رێنمایى دارایى ژمارە (5)ى ساڵى (2012) بڕیارماندا بە دەرکردنى ئەو رێنماییانەى خوارەوە:
1- بڕى ئەو موچانەى کە وەرگیراوە لەلایەن ئەو موچە خۆرانەى کە زیاتر لە موچەیەکیان وەرگرتووە لەپێش رێککەوتى (1/7/2020)، لێیان وەرناگیرێتەوە بەپێى یاساى سەرەوە.
2- بڕى ئەو موچەیەى کە زیاتر لە موچەیەک وەرگیراوە لەلایەن موچەخۆران لەدواى رێکەوتى (1/7/2020)، لێیان وەردەگیرێتەوە و تەنها ئەو موچەیە وەردەگیرێت کە خۆى هەڵیبژاردووە و هەر بڕە پارەیەکیش پێش ئەو بەروارە لێیان وەرگیرابێت بۆیان دەگەڕێنرێتەوە.
3 - بڕى لێوەرگیرانەوەکە لە موچەخۆر کە لە بڕگەى (2)دا هاتووە، بەڕێژەى (1/5) کۆى موچەکەى (بنەڕەتى و دەرماڵە) زیاتر نەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.