ئاراس جه‌بار ، شاره‌زای كه‌شناسی له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6 ى 9 ى 2021 ، لە ئەنجامی کەمێک لاوازبوونی کاریگەری بارستە ھەوای فێنکی ئەوروپا لەسەر ناوچەکانمان پلەکانی گەرما بەرێژەی 1 تا 2 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە و بەم شێوەیە ئەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی 38 پلە ، ھەولێر 39 پلە ، دھۆک 37 پلە، ھەڵەبجە 38 پلە ، کەرکوک 40 پلە ) .
راشیدهگهێنێت: لەناوچەکانی گەرمیان لە نێوان 42 تا 43 پلەی سیلیزی ئەبێت ، ئاسمان ساماڵ ئەبێت و خێرای با ئاسای ئەبێت 10-15 کم/س لە ئاراستەی باشووری رۆژئاواوە .
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات، بۆ رۆژانی (7 ، 8 ، 9) - 9 - 2021 ، بەرزبوونەوەیەکی کەم لە پلەکانی گەرما رووئەداتەوە بەتایبەت لەناوچەکانی گەرمیان تا سنوری نێوان 44 بۆ 45 پلەی سیلیزی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە ، لەناوچەکانی دیکەی ھەرێم و سەنتەری پارێزگاکاندا کاریگەرییەکی کەمی دەبێت تا سنوری نێوان 39 بۆ 41 پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە .
له‌كۆتاییدا رایگه‌یاندووه: دووبارە پێشبینی دەکرێت قۆناغێکی دیکەی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لەسەرەتای ھەفتەی ئایندەوە 11-9-2021 دەستپێبکاتەوە بەم شێوەیەش لەرووی کەش و ھەواوە کەشی ھاوینەی کۆتایی پێدێت و کەشی پایزەی لەناوچەکەدا دەستپێدەکات و شەوانیش کەش سارد ئەبێت.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.