بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی تاڵیبان، کۆنتڕۆڵکردنی پەنجشیریان ڕاگەیاند، کە دوا وێستەگەیە بەدەست بەرەی بەرەنگاری نیشتیمانی مابێتەوە.
هاوکات، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش ڤیدیۆیەک بڵاوبووەتەوە کە چەکدارانی تاڵیبان لەبەردەم دەروازەی پارێزگای پەنجشیرەوە دەردەکەون و کۆنتڕۆڵکردنی ویلایەتەکە ڕادەگەیەنن.
شایەنی باسە، تاوەکو ئێستاش ئەحمەد مەسعوود سەرۆکی بەرەی بەرەنگاری نیشتیمانی هیچ ڕاگەیاندراوێکی بڵاونەکردووەتەوە دەربارەی ئەم بابەتە.
پەنجشیر لەلایەن تاڵیبانەوە کۆنتڕۆڵ کرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.