Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 02:26

499 ملیۆن دینار بۆ دروستکردنی تۆڕی ئاوەڕۆ لە سلێمانی خەرج کرا

کوردستان TV
100%


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی بڕی زیاتر لە 499 ملیۆن دینار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ شەقام و كۆڵانەكانی جیاكراوەی (212)ی كەرتی 8ی ئابڵاخ لە شاری سلێمانی.
خەرجكردنی بڕی (499,254,690) چوار سەد و نەوەد و نۆ ملیۆن و دووسەد و پەنجا و چوار هەزار و شەش سەد و نەوەد دینار لەسەر داهاتی ڕێژەی %15ی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییە و بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكان بە مەبەستی جێبەجێكردنی دەرخستەی تایبەت بە دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ شەقام و كۆڵانەكانی جیاكراوەی (212)ی كەرتی (8)ی ئابڵاخ لە شاری سلێمانی خەرج دەكرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.