Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 02:19

ئه‌مڕۆ گەورەترین بنکەی تایبەت بە پێدانی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا لە سلێمانی دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%


له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: 
لە پێناو پێدان و بەکارهێنانی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا و وەرگرتنی زۆرترین پێکوتە لەلایەن هاوڵاتیانەوە  ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌  6 ى 9 ى 2021 ، لە بینای کارگەی کۆنی جگەرە لە شاری سلێمانی بنکەیەکی  گەورەی  پیدانی ڤاکسین بە هاوڵاتیان دەکرێتەوە.
 به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت: کردنەوەی بنکەکەش ڕۆژانە لە كاتژمێر  (8 ی بەیانی بۆ 5 ی ) ئێوارە دەبێت و  هاووڵاتیان دەتوانن لە هەر دوو دەرگای سەرەکی شەقامی سالم و بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی سەردانی بنکەکە بکەن.
جێگەی ئاماژەیە ئامادەکردنی ئەو هۆڵە بۆ هەڵمەتی بەکارهێنانی کۆرۆنا لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر و ڕێکخراوی کولتوور لەسلێمانی دابین کراوە.


شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.