Erbil 8°C سێشەممە 31 کانونی یەکەم 00:04

هەولێر.. بڕی 380 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی سێکتەری ئاوی خواردنەوە خەرج کرا

کوردستان TV
100%

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: بە مەبەستی پەرەپێدانی سێكتەری ئاو و نۆژەنكردنەوەی پرۆژەكانی ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری خەرجكردنی زیاتر لە 380 ملیۆن دیناری دا بۆ جێبەجێكردنی 14 پرۆژەی تایبەت بە ئاو لە شاری هەولێر.
وه‌زاره‌ت راشیده‌گه‌ێنێت: كۆی گوژمەكە بریتییە لە (380,477,050) تەنیا سێسەد و هەشتا ملیۆن و چوار سەد و حەفتا و حەوت هەزار و پەنجا دینار و لەسەر ڕێژەی %17ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بە مەبەستی جێبەجێكردنی 14 پرۆژەی ئاو لە شاری هەولێر خەرج دەكرێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: ئەو بڕە پارەیە بۆ درێژكردنەوەی تۆڕەكانی ئاو و دانانی بۆری و كڕینی مەوادی پاككەرەوە و كڕین و گۆڕینی كەلوپەلی پێویست و نۆژەنكردنەوە و پەرەپێدانی پرۆژەكانی ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر خەرج دەكرێت، كە ئەمەش كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی خزمەتگوزاری ئاو لەو شارە دەبێت.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.