وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له سه‌رجه‌م هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می پۆلی 12ی قوتابییان كه بڕیاره سبه‌ی دووشه‌م ده‌ست پێ بكات، كاره‌بای به‌رده‌وام دابینكراوه و نابڕێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌با له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: كارەبا بۆ سەرجەم ناوەندەكانی خولی دووەمی تاقیكردنەوەكانی قوتابییان دابینكراوه.
بڵاویشی كرده‌وه: وەزارەتی كارەبا بۆ پاڵپشتی قوتابییانی خۆشەویست و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، كارەبای پێویستی بۆ سەرجەم هۆڵەكانی خولی دووەمی تاقیكردنەوەكانی قوتابییانی پۆلی 12 دابینكردووه لە كاتژمێر 8:00 بەیانی تاكو 11:30 پێشنیوەڕۆ.
سبه‌ی دووشه‌م تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می قوتابییانی قۆناغی 12 ده‌ست پێ ده‌كات، به‌هۆی به‌رزی پله‌كانی گه‌رماش هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه پێویستیان به ئامێره‌كانی فێنككردنه‌وه هه‌یه و هه‌ربۆیه‌شه وه‌زاره‌تی كاره‌با هه‌ڵساوه به دابینكردنی كاره‌بای به‌رده‌وام تا ته‌واوبوونی واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.