Erbil 8°C سێشەممە 31 کانونی یەکەم 00:57

وەزارەتی داد ژمارەیه‌کی نوێی ڕۆژنامەی "وەقایعی کوردستانی" بڵاوکردەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دادی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ژمارە 269ـی ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستانی بڵاوکردەوە. کە ڕۆژنامەیەکی فەرمیی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە.

یاسا و بڕیار و رێنماییە بڵاوکراوەکان، ئەمانەن:

  •  یاسای ژمارە 4ـی ساڵی 2021، یاسای پاراستنی پرۆژە و تۆڕەکانی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمی کوردستان.
  •  بڕیاری ژمارە 8ـی ساڵی 2021ـی پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی پێکهێنانی لیژنەیەک، سەبارەت بە بەکارهێنانی پێگەی پەرلەمان بۆ بەرژەوەندی تایبەتی.
  •  بڕیاری ژمارە 107ـی ساڵی 2021ـی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، تایبەت بە هێنانەکایەی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و سۆران.
  • رێنمایی ژمارە10ـی ساڵی 2021ـی وەزارەتی دارایی و ئابووری، تایبەت بە رێنمایی وەرگرتنی باج لەسەر خزمەتگوزاریی نەخۆشخانە تایبەتەکان.
  •  رێنمایی ژمارە 2ـی ساڵی 2021ـی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، تایبەت بە هەمواری یەکەمی رێنمایی تایبەت بە ماف و میچی سەرپەرشتیکردنی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا، ژمارە 7ـی ساڵی 2016.
  • رێنمایی ژمارە 3ـی ساڵی 2021ـی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، تایبەت بە رێنمایی هەمواری سێیەمی رێنمایی ژمارە 5ـی ساڵی 2019ـی خوێندنی باڵا - ماستەر، رێنمایی هەمواری چوارەمی رێنمایی ژمارە 4ـی ساڵی 2016ـی خوێندنی باڵا ماستەر.
  • رێنمایی ژمارە 4ـی ساڵی 2021ـی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، تایبەت بە رێنمایی خولی راهێنانی پێداگۆجی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.
  • بڕیاری ساڵی 2021ـی ئەنجوومەنی دادوەریی، تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی دادگای تاوانی هەولێر- 4.
  •  بەیانی ژمارە 24-25-26-27-28ـی ساڵی 2021ـی وەزارەتی ناوخۆ.
  •  بەیانی ژمارە6-7-8ـی ساڵی 2021ـی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی.
  •  بەیانی ژمارە 20-21-22-23-24-25-26ـی ساڵی 2021ـی وەزارەتی تەندروستی.
کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.