Erbil 8°C دووشەممە 30 کانونی یەکەم 23:57

ڕاگه‌ێندراوێک له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێره‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ڕاگه‌ێندراوێكی له‌باره‌ی تاوانبارێكی مه‌ترسیدار بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ڕایگه‌یاند: تاوانبارێكی داواكراو له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ كه‌ چه‌ندان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی به‌ مادده‌كانی " تیرۆر" و " هه‌ڕه‌شه‌" و "كوشتن" هه‌بووه‌ له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانمان پاش برینداركردنی دوو كارمه‌ند كوژرا.

 

ده‌قی ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌:

كه‌سێك به‌ناوی " ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ده‌مین ڕه‌سول" دانیشتووی شاری هه‌ولێر داواكراو له‌ دادگا به‌ مادده‌ی 406 له‌ ڕێكه‌وتی 23/5/2021 مه‌فره‌زه‌كانمان له‌ هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی بوون، داواكراو ته‌قه‌ی لێكردوون و دوو كارمه‌ند و هاووڵاتییه‌ك كه‌ ئافره‌ت بوو به‌ ناوی " ش،و،ر" بریندار بوون و تاوانباریش توانی ڕابكات.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: دواتر تاوانبار به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ هاوڵاتییان ده‌كرد و مه‌ترسی بوو له‌سه‌ر گیانی هاووڵاتیان، له‌ ڕێككه‌وتی 18/6/2021 هه‌ڵسا به‌ كوشتنی " فه‌رهاد جه‌بار محه‌مه‌د" و خۆی له‌ شوێنێكی نادیار حه‌شاردا.

ئاسایشی هه‌ولێر هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌: تاوانبار 7 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی به‌ مادده‌كانى " تیرۆر" و " هه‌ڕه‌شه‌" و "كوشتن" هه‌بوو، هه‌ربۆیه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون له‌ لایه‌ن تیمه‌كانمان به‌رده‌وام بوو.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: له‌ ئه‌نجامدا توانرا شوێنی تاوانبار ده‌ستنیشان بكرێت و ئه‌مڕۆ ئێواره‌ ڕێكه‌وتی 5/9/2021 له‌ناو شاری هه‌ولێر له‌ گه‌ڕ‌ه‌كى مه‌هاباد هێزه‌كانمان هه‌وڵی ده‌ستگیركردنیان دا، به‌ڵام تاوانبار بۆ جارێكی دیكه‌ به‌ چه‌ك و ته‌قه‌كردن ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانمان بۆوه‌ و دوو كارمه‌ندی دیكه‌ی بریندار كرد و دواتریش تاوانبار له‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌دا كوژرا.

ئاسایشی هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاندووه‌ :لێره‌وه‌ هاووڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌  كه‌وا  هێزه‌كانمان هه‌میشه‌ له‌ ئاماده‌باشیدان بۆ پاراستنی گیان و ماڵیان، هه‌ركه‌سێكی ده‌رچوو له‌ یاسا ڕووبه‌ڕووی هێزه‌ یاسا پارێزه‌كان ڕابوه‌ستێ ئه‌وا به‌ توندترین شێوه‌ به‌رپرچی ده‌درێته‌وه‌.

وێنه‌ی تاوانبار  " ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ده‌مین ڕه‌سول"

88

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.