دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، پارێزگاری هه‌ولێر له ڕێوره‌سمێكدا ماڵى كه‌لتووريى توركمانی له‌سه‌ر قه‌ڵاى هه‌ولێر كرده‌وه.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر دوای پچڕاندنی قرتێله‌ی ماڵى كه‌لتووريى توركمانی له‌سه‌ر قه‌ڵاى هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند: وه‌ك پارێزگاى هه‌ولێر دڵخۆشین به كردنه‌وه‌ى ئه‌و ماڵه له‌سه‌ر قه‌ڵای شانازى و شكۆ و هه‌یبه‌تى كوردستان.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئێمه‌ى خه‌ڵكى هه‌ولێر شانازى به هه‌یبه‌ت و شكۆ و مه‌زنى قه‌ڵاى هه‌ولێر ده‌كه‌ین، به‌دڵنییایه‌وه قه‌ڵاش شانازى به خه‌ڵكى هه‌ولێر ده‌كات به هه‌موو ئاین و نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانییه‌وه، چونكه باوه‌ڕ و خۆشه‌ویستى هه‌ولێرییه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه باوه‌ڕیان به برایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیانى نه‌ته‌وه و ئاینه‌كانه و هه‌میشه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ى له خۆى دوورخستۆته‌وه كه له فیتنه و له ئاشووبنانه‌وه دابوونه.
پارێزگاری هه‌ولێر هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: وێڕاى ئه‌وه‌ى دهستخۆشيمان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ڕۆشنبیریى توركمان و كۆمسیۆنى بوژانه‌وه‌ى قه‌ڵات بۆ كردنه‌وه‌ى ماڵى كهللتوريى توركمان كه شانازییه‌كى دیكه‌یه بۆ شاره‌كه‌مان، جارێكى تر به ناوى پارێزگاى هه‌ولێر ته‌ئكید له‌سه‌ر برایه‌تى و پێكه‌وه ژیانى نه‌ته‌وه‌یى و ئاینى له شاره‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها دووباره پیرۆزبایى له خۆمان و له هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش ده‌كه‌ین كه دڵخۆشن به‌كردنه‌وه‌ى ئه‌و ماڵه له‌سه‌ر قه‌ڵاى هه‌ولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.