Erbil 8°C سێشەممە 31 کانونی یەکەم 00:15

کاندیدانی پارتی : خه‌ڵک چاوی له‌ پارتی دیموکراتی کوردستانه‌ که‌ ئامانجه‌کانی کورد به‌ ده‌ست بێنێت

کوردستان TV
100%

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی 2 له‌ كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان ‌ سیپان شێروانی كاندیدی ژماره‌ 25 بازنه‌ی 1 پارێزگای هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ گرنگی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن رایگه‌یاند :

پشتی رووخانی رژێمی به‌عس گۆرانكاری روویدا به‌وه‌ی پێشێلكاری له‌ ماف و ئازادیه‌كانی پێكهاته‌كانی عێراق نه‌كرێت ، به‌ڵام له‌ ساڵانی رابردوو به‌هۆی ناسه‌قامگیری و ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌ كاروباری عێراق ئه‌وه‌ نه‌هاتۆته‌ دی . دوای دروستبوونی حشدی شه‌عبی ئه‌و هێزه‌ش كه‌ هێزێكی ده‌ستووری نیه‌ ده‌ست له‌ كاروباری حوكمرانی وه‌رده‌ده‌ن ، بۆیه‌ هه‌لبژاردن پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێك بێته‌ پێش بۆ ئه‌وه‌ی میلله‌ت ئازادانه‌ ئه‌ندامی خۆی هه‌لبژێرێت .

پێویسته‌ جیاوازی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكرێته‌ وه‌ڵام بۆ ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌ ده‌كرێت ، چ خه‌ڵكی شیعه‌ چ سوننه‌ چ پێكهاته‌كانی دیكه‌ داوا ده‌كه‌ن كه‌ عێراق چاو له‌ هه‌رێمی كوردستان بكات . ئه‌و جیاوازییه‌ به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا هه‌لنه‌گره‌ له‌ رووی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری ، سالانه‌ نزیكه‌ی 2 ملیۆن كه‌س سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ كارو گه‌شتیاری .

هه‌رێمی كوردستان له‌ رابردوو تا ئێستا و به‌تایبه‌تی له‌ سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی زۆر گه‌وره‌ی ناوه‌ و په‌یره‌وی سیاسه‌تێكی به‌هێزی كردووه‌ له‌ گشت سێكته‌ره‌كان ، تا وای لێ دێت له‌ ئاینده‌ هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌ حكومه‌تی عێراقی نابێت له‌ رووی ئابووری و چه‌ندین سێكته‌ری دیكه‌ی گرنگ . له‌ كاری ئاینده‌ به‌ پێی پسپۆری خۆمان كار بۆ ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین ، خه‌ڵكیش چاوی له‌ پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ كه‌ ئامانجه‌كانی كورد به‌ ده‌ست بێنێت .

هه‌روه‌ها شێروان دووبه‌ردانی كاندیدی ژماره‌ 28 بازنه‌ی 2 له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا و ئه‌ندامی پیشووی خولی په‌رله‌مانی عێراق لای خۆیه‌وه‌ رایگه‌یاند : لایه‌نی شیعه‌ ئومێدیان نه‌مایه‌ به‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵاتن له‌ 2003 تا ئه‌مڕۆ ، چونكه‌ زۆر له‌ پارێزگاكانی ناوه‌راست و باشوور خزمه‌ت نه‌كراوه‌ ، كه‌چی حكومه‌ت و سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ عێراق له‌ رابردوو تا ئه‌مڕۆ شیعه‌ مه‌زهه‌بن . به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه‌ سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌ن ، ده‌بینن كه‌ چ

پێشكه‌وتنێك روویداوه‌ له‌ گشت سێكته‌ره‌كان هیوا ده‌خوازن ، یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانی هه‌رێم سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی عێراق بكات . هیچ له‌ به‌رپرسانی عێراق كارێكی باشیان له‌ رابردوو پێشكه‌ش نه‌كردووه‌ ، بۆیه‌ خه‌ڵك زۆر بێزار بووه‌ له‌و بارودۆخه‌ی كه‌ تیایدا ده‌ژین سه‌باره‌ت به‌ مادده‌ی 140 له‌ لایه‌ن دادگای فیدرالی ساڵی 2019 ته‌ئكیدیان كردووه‌ كه‌ ئه‌و مادده‌یه‌ كارایه‌ و پێویسته‌ جێبه‌جێ بكرێت .

له‌ رووی سه‌روه‌ری عێراق و بڕیاری عێراق به‌ ده‌ستی عێراقییه‌كان نییه‌ . سه‌باره‌ت به‌ پرسی بودجه‌ی هه‌رێم ، هه‌میشه‌ هه‌وڵیان ده‌دا ئاسته‌نگ بۆ هه‌رێم دروست بكه‌ن ، هه‌رچه‌ند هه‌رێم پابه‌ندی ته‌واوی خۆی نیشان ده‌دا . تا ئێستا عێراق چی پێشكه‌ش به‌ هه‌رێم كردووه‌ ؟ ئه‌وان سه‌دان ده‌زگای راگه‌یاندنیان بۆ دژایه‌تی كردنی كورد و هه‌رێمی كوردستان ، ئێمه‌ ته‌نها كه‌ناڵێكی عه‌ره‌بیمان هه‌یه‌ ئه‌ویش كه‌ناڵی زاگرۆسه‌ ناتوانیین وه‌ڵامی هه‌موو كه‌ناڵه‌كان بده‌ینه‌وه‌ پێویسته‌ كه‌ناڵی عه‌ره‌بی له‌ هه‌رێم زیاد بكرێت و په‌یامێرمان له‌ هه‌موو پارێزگاكان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی واقیعی ئه‌وان وه‌كو خۆی بخوێنینه‌وه‌ .

به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی پێویسته هه‌موو هه‌ولێك بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خزمه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه‌ بكه‌ن به‌تایبه‌تی ئاواره‌كانی موسڵ و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم .

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.