Erbil 8°C سێشەممە 31 کانونی یەکەم 00:52

عێراق و کۆمپانیای تۆتاڵ گه‌وره‌ترین گرێبه‌ست واژوو ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%

به‌چاودێرى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، رێككه‌وتنى پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنانى غاز و په‌ره‌پێدانى كلێگه‌كانى نه‌وت له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى تۆتاڵى فه‌ره‌نسى واژووكرا.

له‌م رێككه‌وتنه‌دا له‌نێوان وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراقى و كۆمپانیاى تۆتاڵى فه‌ره‌نسى سێ گرێبه‌ست واژوو كرا، هه‌روا گرێبه‌ستى چواره‌م پرۆژه‌ى وزه‌ى خۆره‌ له‌نێوان وه‌زاره‌تى كاره‌با و هه‌مان كۆمپانیادا.
پرۆژه‌ى یه‌كه‌م په‌ره‌پێدانى كێڵگه‌ى نه‌وتى ئه‌رتاوییه‌، كه‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ى 85 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه‌یه‌، تا به‌رهه‌مه‌كه‌ى بگاته‌ 210 هه‌زار به‌رمیل له‌رۆژێكدا، له‌ته‌ك دانانى ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ و راهێنانى كارمه‌ندان و هه‌لیكار بۆ هاووڵاتییانى عێراقی، سه‌باره‌ت به‌ پرۆژى دووه‌م دامه‌زراندنى دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆ غازى ئه‌رتاوى به‌بڕى 600 ملیۆن پێ، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستى غازى سووتاو له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى هاورده‌كردنى غاز له‌وڵاتانى دراوسێ، به‌ به‌رهه‌مهێنانى چڕ به‌بڕى 12000 به‌رمیل له‌رۆژێكدا، به‌رهه‌مهێنانى شله‌ى غاز به‌بڕى 3000 ته‌ن له‌رۆژێكدا تا بۆ بازاڕى ناوخۆیى بێت، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ دانانى ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ و راهێنانى كارماندان.

پرۆژى سێیه‌میش دابینكردنى ئاوى ده‌ریاى هاوبه‌ش، جگه‌ له‌تۆڕه‌كان، بڕه‌كه‌شى 5 ملیۆن به‌رمیل ئاو له‌ رۆژێكدا، له‌ته‌ك دانانى ویستگه‌یه‌ك به‌وزه‌ى 7.5 به‌رمیل ئاو له‌ رۆژێكدا.
پرۆژه‌ى چواره‌میش دامه‌زراندنى وێستگه‌ى به‌رمهێنانى وزه‌ى كاره‌با به‌شێوه‌یه‌ك پشت به‌وزه‌ى خۆر ببه‌ستێ، تا 45% كه‌متر بێ له‌خه‌رجى به‌رمهێنانى وزه‌ى ئه‌و وێستگانه‌ى هه‌ن، هاوكات كۆى به‌رهه‌مى بگاته‌ 1000 مێگاوات.
ئه‌وه‌ى شیاوى باشسه‌ هه‌ر چوار پرۆژه‌كه‌ بڕى تێچووه‌كه‌ى 27 ملیار دۆلاره‌، له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ى ده‌ ساڵدا قازانجه‌كه‌ى بگاته‌ 95 ملیار دۆلار،  له‌كاتێكدا نرخى به‌رمیلێك 50 دۆلار بێ.


 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.