كه‌مێك به‌ر له ئێستا ڕووداوێكی هاتووچۆی دڵته‌زێن له ناحیه‌ی ئاخجه‌له‌ری سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س بوونه قوربانی.
له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه هەڵکەوت حەمە نەجم، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ ڕایگه‌یاند: کەمێک پێش ئێستا بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە ناحیەی ئاخجەلەر بەداخەوە 4 کەس گیانیان لەدەستدا .
ڕاشیگه‌یاند: قوربانیه‌كان بریتین له منداڵێکی تەمەن 2ساڵ و دوو کچی تەمەن 18 و 25 ساڵ و کوڕێکی تەمەن 24 ساڵ.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه پیاوێکی تەمەن 32 ساڵ برینداربووە و له ئێستادا چارەسەری بۆ دەکرێت.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ
یەکشەممە ٢٠٢١/٩/٥
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.