Erbil 8°C سێشەممە 31 کانونی یەکەم 01:11

له‌ کوده‌تایه‌ک سه‌رۆکی غینیا ده‌ستگیر کرا.. وه‌زاره‌تی به‌رگریش ڕه‌تی ده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

كۆمه‌ڵه‌ سه‌ركرده‌یه‌كى سه‌ربازى له‌ وڵاتی غینیا رایانگه‌یاند، كوده‌تایان به‌سه‌ر سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان ئه‌لفا كۆندى كردووه‌ و ده‌ستگیریانكردووه‌‌، حكوومه‌تیش هه‌واڵه‌كه‌ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌‌.

لای خۆیه‌وه‌ وه‌زاره‌تى به‌رگریى غینیا هه‌واڵه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند كه‌ به‌رپه‌چى هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌یان داوه‌ته‌وه، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستا شه‌ر له‌نێوان كوده‌تاچییه‌كان و سه‌ربازانی حكوومه‌ت له‌ شه‌قامه‌كان به‌رده‌وامه‌.

لای خۆشییه‌وه‌ ئاژانسى (فرانس پرێس) جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌  كوده‌تاچییه‌كان سه‌ركه‌وتووبوونه‌ و هێزێكی تایبه‌تى غینیا سه‌رۆك ئه‌لفا كۆندییان ده‌ستگیركردووه‌، هه‌ر ئه‌و هێزه‌ش ئێستا كارى ده‌زگاكانى هه‌موو وڵاتیان راگرتووه‌.

كوده‌تاچییه‌كان به‌ جلوبه‌رگى سه‌ربازى له‌ چه‌ندین ڤیدیۆدا ده‌رده‌كه‌ون و ده‌ڵێن "بڕیارمانداوه‌ سه‌رۆك ده‌ستگیر بكه‌ین، له‌ته‌ك وه‌ستاندنى ده‌ستوور و ده‌زگاكان، هه‌روا بڕیارماندا حكوومه‌ت بوه‌ستێنێن و هه‌موو سنووره‌كانى وشكانى و ئاسمانى رابگرین.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.