ئه‌مڕۆ یەکشەممە ٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢١ سەرۆک مەسعود بارزانى، په‌يوه‌ندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەڕێز ھادی ئەلعامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح ئەنجامدا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆک بارزانی پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆی بە به‌ڕێز هادى ئه‌لعامرى ڕاگەیاند بۆ گیانلەدەستدانی سێ برازای لە ئەنجامی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە.
سه‌رۆك بارزانى هاوسۆزى و هاوخه‌ميى خۆى بۆ بەڕێز ھادی ئەلعامری دەڕبری و هيواى خواست خودای مه‌زن گيانى هه‌رسێ خوالێخۆشبوو بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و سەبر و ئارامی بە کەسوکاریان ببەخشێت.
به‌یانی دوێنێ شه‌ممه به‌هۆی ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له شوقه‌كانی شه‌قامی ئه‌بو نه‌واس له شاری به‌غدا سێ برازای هادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح گیانیان له‌ده‌ستدا كه دوانیان كوڕ و یه‌كێكیان كچ بوون و ته‌مه‌نیان 6 ساڵ، 10 ساڵ و 13 ساڵ بوو، هه‌روه‌ها یه‌كێكی تریش بریندار بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.