Erbil 8°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 09:10

لێکۆلینه‌وه‌یه‌ک: ژه‌هری ماری به‌رازیلی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کۆڕۆنا به‌سووده‌

کوردستان TV
100%

زانایان له‌ زانكۆی ساو پاولۆی به‌رازیل رایانگه‌یاند: ژه‌هری ماری به‌رازیلی  75% كارایه‌ بۆ له‌ ناو بردنی ڤایرۆس كۆڕنا له‌ ناو جه‌سته‌ی مرۆڤدا.

 ئاژانسی رۆیته‌ز رایگه‌یاند:زانایان ژه‌هری چه‌ندین ماری جۆراوجۆریان له‌سه‌ر مه‌یموون تاقیكردۆته‌وه‌ كردۆته‌وه‌ ،بۆیان ده‌ركه‌وتوو ژه‌هری مار زۆر به‌سووده‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆڕۆنادا زاڵ بێت .

پسپۆران ده‌ڵێن: ژه‌هری مار ،توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ پرۆتینه‌كانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا رابگرێت ، به‌جۆرێك رێگری ده‌كات له‌ زیاد بوون و زاوزێكردنی كۆڕۆنا له‌نێو جه‌سته‌دا، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ژه‌هره‌ زیان به‌ خانه‌كاتی تر بگه‌یه‌نێت.

هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ یه‌كێك له‌و زانایانه‌ به‌ناوی "جوزیبی پۆرتۆ" دوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات ، ماره‌كان نه‌كوژن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن، له‌داهاتوو به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆڕۆنادا زاڵ ببن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت"ئه‌م ژه‌هره‌ به‌وه‌ناسراوه‌ كه‌دژی به‌كتریایه‌ و ده‌توانیرێت له‌ تاقیگاكان سوودی لێوه‌ربگیریت ، بۆیه‌ هیودارین ماره‌كان بگرن و به‌خێوبكرێن".

ماره‌كانی به‌رازیلی به‌گه‌وره‌ترین ماره‌ له‌جیهان هه‌ژمار ده‌كرێن درێژه‌كه‌ی چه‌ندین مه‌ترده‌بێت ، هه‌مان ئه‌و جۆره‌ مارانه‌ له‌ ئۆقانووسی ئه‌تڵه‌سی و له‌پۆلیڤیا و پارگوای و ئه‌رجه‌نتین بوونیان هه‌یه‌.  

ئا- كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.