شەوی ڕابردوو، چەکدارانی داعش لە گوندی قوچە سپیلکەی سەر بە ناحیەی قەراج هێرشیان کردە سەر هێزەکانی سوپای عێڕاق.
لە هێرشەکەدا ڕووبەڕووبوونەوە دروستبووە لە نێوان چەکدارانی داعش و ڕەبایەکی فەوجی سێی لیوای پەنجای سوپای عێڕاق.
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان تیڤی، ڕووبەڕووبوونەکە ماوەی كاتژمێرێكی خایاندووە و لە ئەنجامدا سێ سەرباز کوژراون و دوو سەربازیش برینداربوون.
هەر بەپێی زانیارییەکان، برینی یەکێک لە سەربازەکان سەختە وهەروەها هەمەڕێکی سەربازیش تێکشکێندراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.