کەمێک پێش ئێستا، عەبدولمونعم عودات، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوردن لەگەڵ شاندێک گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی هەولێر لەلایەن ڕێواس فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و مونا قەهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.
بڕیار وایە، سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن، سەردانی پەرلەمانی کوردستان بکات و لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و فڕاکسیۆنەکان کۆببێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان تیڤی، عودات لە سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسڕور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆدەبێتەوە.
شایەنی باسە، سەردانەکەی عەبدولمونعم عودات، دوای سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی دێت بۆ ئوردن، بۆ هەماهەنگی زیاتری نێوان هەرێمی کوردستان و ئهو وڵاته .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.