باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا عەلی رەزا گونەی دهڵێت :سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، پلانی ھەیە سەردانێکی تایبەت بۆ عێراق ئەنجام بدات.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، قاسم ئەعرەجی، لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، عەلی رەزا گونەی، کۆبوویەوە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لەلایەن راوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاوکراوەتەوە دويَنيَ شەممە، ئەعرەجی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا عەلی رەزا گونەی کردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی دوایین پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و پتەوکردنی ھەماھەنگیی نێوان ھەردوو وڵات لەسەرجەم بوارەکاندا کراوە.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، قاسم ئەعرەجی، لە میانی کۆبوونەوەکەدا، ھیوای خواستووە قۆناغی ئێستا ھەماھەنگیی ھاوبەشی زیاتر بە خۆوە ببینێت بە شێوەیەک خزمەت بە بەرژەوەندی ھەردوو وڵات و ھەردوو گەلی دراوسێ بگەیەنێت.
لەلای خۆیەوە باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، عەلی رەزا گونەی، لە میانی کۆبوونەوەکەدا، ئەوەی راگەیاندووە کە "سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، پلانی ھەیە سەردانێکی تایبەت بۆ عێراق ئەنجام بدات".
گونەی ئاماژەی بە کاتی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق نەکردووە و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە سەقامگیری عێراق سەقامگیری ھەموو ناوچەکەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.