Erbil 11°C شەممە 28 کانونی یەکەم 18:45

خـه‌رجییه‌کانى ململانێیه‌کانى ئه‌مـریکا گه‌یشـتۆته‌ لووتکـه‌

کوردستان TV
100%

توێژه‌ران له‌ زانكۆى براون، باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، حكومه‌تى ئه‌مریكى له‌دواى رۆیشتنى دوا سه‌ربازى ئه‌مریكى له‌ ئه‌فغانستان، به‌ڵام تا ئێستا به‌رده‌وامه‌ له‌خه‌رجییه‌ داراییه‌كانى دواى هێرشه‌كانى 11ى سێبتێمبه‌رى 2001.

به‌پێى راپۆرته‌كان تا ئێستا خه‌رجییه‌ داراییه‌كانى ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ جه‌نگ له‌ئه‌فغانستان 2.3 تریلیۆن دۆلارى تێچووه‌، جه‌ختیش له‌وه‌ ده‌كرێ ئه‌و ژماره‌یه‌ ئه‌و پرده‌ ئاسمانییه‌ ناگرێته‌وه‌، كه‌ ئیداره‌ى جۆ بایدنى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ گواستنه‌وه‌ى 123 هه‌زار كه‌س له‌ ئه‌فغانستانه‌وه‌ گرتوویه‌تییه‌به‌ر.

جگه‌ له‌مه‌ توێژه‌ران له‌ زانكۆى براون ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌، كه‌ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان 5.8 تریلیۆن دۆلارى له‌ململانێیه‌كانى ئه‌فغانستان و ناوچه‌كانى دیكه‌ خه‌رجكردووه‌، ئه‌م خه‌رجییانه‌ش به‌راسته‌وخۆیى و ناراسته‌وخۆیى بۆ هه‌موو شتێك بووه‌، چ ئامێره‌ سه‌ربازییه‌كان تا ئاسایشى ناوخۆیى و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى خانه‌واده‌ زیان پێگه‌یشتووه‌كانى تاكه‌كانى خزمه‌تى سه‌ربازى ئه‌مریكى، هه‌روه‌ها له‌دواى جێهشتنى ئه‌مریكا له‌ئه‌فغانستان خه‌رجییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێ بۆ چاودێرى پزیشكى به‌رده‌وام بۆ جه‌نگاوه‌ر دێرینه‌كان، بڕه‌كه‌ش ده‌گاته‌ 456 ملیۆن دۆلار.

هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا هاتووه‌ ململانێیه‌كانى سووریا و عێراق، هۆیه‌ك بووه‌ تا ئه‌مریكا 2 تریلیۆن دۆلار خه‌رج بكات، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ پرۆسه‌كانى نه‌هێشتنى تیرۆر له‌ شوێنه‌كانى وه‌ك سۆماڵ و چه‌ند به‌شێكى دیكه‌ى ئه‌فریقیا خه‌رجى ئه‌مریكا گه‌یشتۆته‌ 355 ملیار دۆلار.

 مـوازیـن نـیـوز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.