به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی بواری شانۆ و دراما عه‌بدوڵڵای خه‌یات ، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌كه‌ی و دۆست و هاوڕێ وهونه‌رمه‌ندانی شاری سلێمانی و كوردستان ده‌كات.
ده‌قی پرسهنامهكه:
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دواییی هونەرمەندی ناسراوی بواری شانۆ و دراما خوالێخۆشبوو عەبدوڵڵای خەیات - م پێگەیشت.
پرسه و سەرەخۆشی له بنەماڵە و کەسوکار و دۆست و هاوڕێیانی و له هونەرمەندانی سلێمانی و کوردستان دەکەم و هاوخه‌میانم.
لە خوای مەزن داواکارم گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2021/9/4
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.