سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر رایگەیاند کە تا دێت دەنگی چاکسازیی لە عێراق، زیاتر بەرزبێتەوە.
موقتەدا سەدر لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی ئەنجامدانی چاکسازیی لە عێراق نووسیوویەتی: "دێت دەنگی چاکسازیی لە عێراق، زیاتر بەرزبێتەوە".
سەرکردەی رەوتی، موقتەدا سەدر لە تویتەکەیدا وردەکاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو.
ئەم پەیامەی موقتەدا سەدر هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی بانگەشەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی پیشوەختە لە عێراق کە چاوەڕان دەکرێت لە 10ی مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا، ئەنجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.