کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند کە تا ئێستا، 17 ملیۆن کارتی بایۆمەتری بەسەر دەنگدەراندا دابەش کردووە و ئاماژە بەوەیشدا کە پڕۆسەی دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری بەسەر دەنگدەراندا تا رۆژێک بەرلەوەی ھەڵبژاردنەکان ئەنجام بدرێت، بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، حەسەن سەلمان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە لە مانگی ئابی رابروودا ھەڵمەتێکیان بۆ دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری بەسەر دەنگدەراندا دەست پێ کردووە کە تا رۆژێک بەرلەوەی پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکان ئەنجام بدرێت، بەردەوام دەبێت و گوتی:" لە میانی ھەڵمەتەکەدا تا ئێستا، 17 ملیۆن کارتی بایۆمەترمان بەسەر دەنگدەراندا دابەش کردووە".
حەسەن سەلمان باسی لەوەشکردووە کە لە میانی ھەڵمەتەکەدا کارتی بایۆمەتری زیاتر بەسەر دەنگدەراندا، دابەش دەکرێت.
چاوەڕوان دەکرێت ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە عێراق لە 10ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.