له ڕكابه‌رییه‌كانی قۆناغی سێیه‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ی ئه‌مه‌ریكا له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی خانمان كه دوایین پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی گراندسلامه، سیمۆنا هالێپی ڕۆمانی و پۆلێنكراوی سێزده‌می ڕیزبه‌ندی كچه تێنسزانانی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له ئێلێنا ڕایباكینای كازاخستانی و پۆلێنكراوی بیسته‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و گه‌یشته قۆناغی چواره‌م.
یارییه‌كه دوو كاتژمێر‌و بیست وپێنج خولهك به‌رده‌وام بوو و ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش حه‌وت شه‌ش، چوار شه‌ش، شه‌ش سێ بوو، له یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی سێیه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی، گاربین موگوروزای ئیسپانی و پۆلێنكراوی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ڤیكتۆریا ئازارێنكای بیلاڕوسی و پۆلێنكراوی نۆزده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركرد‌و خۆی گه‌یانده قۆناغی چواره‌م، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش شه‌ش چوار، سێ شه‌ش، شه‌ش دوو بوو.
له قۆناغی چواره‌مدا، موگوروزا یاری له‌گه‌ڵ باربۆرا كرێچیكۆڤای چیكی و پۆلێنكراوی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌كات .
ڕکابه‌ریه‌کانی پاڵه‌وانێتی تێنسی ئه‌مه‌ریکا له ئاستی خانمان گه‌یشته قۆناغی چواره‌م
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.