Erbil 12°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 09:35

7 که‌س به‌ تۆمه‌تی دزیکردن له‌ چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیرکران

کوردستان TV
100%

لیژنەی ئەمنی قەزای چەمچەماڵ، له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: هێزەکانی پۆلیسی نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ چه‌مچه‌ماڵ، حه‌وت تۆمه‌تباریان دەستگیرکرد به‌تۆمه‌تی‌ دزین و مامەڵەکردن به ماتۆڕی دزێتی.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: دوای‌ سكاڵای‌ چه‌ند هاوڵاتییه‌ك كه‌ ماتۆڕسكیله‌كانیان دزراوه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیس پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانرا حه‌وت تۆمه‌تبار دەستگیربکەن کە سێ کەسیان ماتۆڕیان دزیوەو چوارکەسی تریان مامەڵەیان بە ماتۆڕی دزێتی کردووە.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: تۆمه‌تباره‌كان له‌به‌رده‌م دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و له‌یٔێستادا به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 446 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.