Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:34

هاووڵاتیانی پارێزگای موسڵ ستایشی دەزگای خێرخوازی بارزانی دەکەن

کوردستان TV
100%

لەدوای رزگارکردنی پارێزگای نەینەوا لەژێر داگیرکاری تیرۆرستانی داعش، نزیکەی پێنچ ساڵە دەزگای خێرخوازی بارزانی بەبەردەوامی هاوکاری جۆراو جۆر پێشکەشی هاوڵاتیانی ئەو پارێزگایە دەکات، لەماوەی ئەو پێنچ ساڵەدا بەهەزاران خانەوادەی کەمداهات و لێقەوماو لە هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی سوودمەندبوونە، دەزگای خێرخوازی بارزانی سەڕەڕای هەموو ئاستەنگەکان وەکو یەکەمین دەزگای خێرخوازی بارەگای خۆی لەنەینەوا کردەوە تا یارمەتی هاوڵاتیانی موسڵ بدات.

پارێزگای نەینەوا نزیکەی سێ ساڵ لەلایەن داعشەوە داگیرکرا، لەماوەی ئەو سێ ساڵەدا بەسەدان کەس لەلایەن داعشەوە کوژران و هەروەها تاوانکاری زۆریان دژی هاوڵاتیان ئەنجامدا،لەکاتی رزگارکردنی نەینەواش بەهەزاران ماڵ و خانووی هاولاتیان وێران بوون، بۆیە بەردەوام هاوڵاتیان داوا دەکەن هاوکارییان بکرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.