به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم، پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانی بریندارانی گوندی شەحەلی كرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشه‌م، به نوێنه‌رایه‌تیی مه‌سڕور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به یاوه‌ری د. دلۆڤان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر له نەخۆشخانەی ئیمرجنسی هەولێر، سه‌ردانی ئەو حه‌وت هاووڵاتییەی گوندی شەحەلی کۆنی سەر بە شارەدێی سەرگەڕانی كرد كه بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشێكی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر گونده‌كه‌یان بریندار ببوون.
پارێزگاری هه‌ولێر سڵاوی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پێڕاگه‌یاندن و لە نزیکەوە لە بارودۆخ و تەندروستییانی پرسی و بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی ڕێڕەوی چارەسەرییە پزیشکییەکان کرد و كارگێڕی نه‌خۆشخانه و پزیشكانی ڕاسپارد چی پێویسته بۆ چاره‌سه‌ركردنیان بكرێت و هیوای سەلامەتی و زووچاکبوونەوەشی بۆخواستن و ئامادەیی هەر هاوکاری و ئاسانکارییەکی بۆ چارەسەرکردنیان نیشان دا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشه‌م تیرۆرستانی داعش هێرشیانكرده سه‌ر گوندی شەحەلی کۆن كه گوندێکی کوردنشینە و سەربە شارەدێی سەرگەڕانە و دەکەوێتە خۆرئاوای شاری کەرکووک، له ئاكامدا سەربازێکی سوپای عێراق کوژرا و هاووڵاتییەکیش رفێنرا و هه‌روه‌ها حه‌وت هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.