Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:27

کێشه‌ی ئاوه‌ڕۆی گه‌ڕه‌کێکی هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌کرێ

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر ڕايگه‌یاند، له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا كێشه‌ی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی گه‌ڕه‌كی مامۆستایان له‌ شاری هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.


سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بەردەوامە لە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکەکانی شاری هەولێر، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەرۆی لوولەیی لە گەرەکی مامۆستایان نزیک قوتابخانەی مەلا فەندی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌: دوای ئەوەی تیمەکانمان سەردانی گەڕەکەکەیان کرد کە بە هۆی کۆبوونەوەی ئاوەڕۆ، کێشە بۆ هاووڵاتییان و دانیشتوانی گەڕەکەکە دروست ببوو، بڕیار درا لە ماوەی (30) ڕۆژدا پڕۆژەی ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ گەڕەکی مامۆستایان جێبەجێ بکرێت.

 

هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه‌: ‌پڕۆژەکە لەسەر داهاتی 15%ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر به گوژمەی 325 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت، بە تەواوبوونی پڕۆژەکەش کێشەکانی کۆبوونەوەی ئاوەڕۆی گەڕەکەکە چارەسەر دەبێت.

 

جێی باسه‌ شاره‌وانی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئه‌نجامدانی 23 پڕۆژه‌ی جۆراوجۆری له‌ سنووری شاری هه‌ولێر ڕاگه‌یاندبوو به‌ مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی شاره‌كه‌ و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ گه‌ڕه‌كه‌كان.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.