مەفرەزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژئاوا_ بنکەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە هەڕەشەی لەهاوڵاتیەک کردبوو داوای دەفتەرێک دۆلاری بەسەرانە لێ کردبوو.
دوای ئەوەی هاوڵاتیەک سکاڵای لە بنکەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمارکرد کە کەسێک هەڕەشەی لێ دەکات و داوای سەرانەی (١٠٫٠٠٠) دۆلاری ئەمریکی واتە دەفتەرێکی لێ دەکات، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانیان تۆمەتبار دەستگیر بکەن .
لە ئێستادا تۆمەتبار ( ر. ل. م ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە ، تۆمەتبار پێشینەی هەیەو پێشتر لەسەر تاوانی تر دەستگیرکراوەو دوای کۆتاییهاتنی حوکمەکەی ئازاد کراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.