Erbil 14°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 19:18

پارێزگاری هەولێر یەکەمەکانی سه‌رئاستى هه‌رێمى کوردستان له‌ سنوورى پارێزگاى هەولێر خه‌ڵات ده‌کات

کوردستان TV
100%

دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه‌ 2021.9.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەئامادەبوونی به‌شدار عه‌بدولخالق، بەرێوبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و دلێر عه‌بدوڵا، بەرێوبەری پەروەردەی ناوەند و سابیر حەمەد کانەبی، بەڕێوەبەری پەروەردەی دەشتی هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە قوتابیه‌ یەکەمەکانی پۆلی 12ى ئاماده‌یى سه‌رئاستى هه‌رێمى كوردستان له‌ سنوورى پارێزگاى هەولێر و خانه‌واده‌كانیانكرد و له‌ڕێوره‌سمێكدا خه‌ڵات و ڕێزلێنانى پارێزگاى هه‌ولێرى پێشكه‌شكردن.

پاریزگارى هه‌ولێر، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كان ڕایگه‌یاند: "شانازیتان پێوه‌ ده‌كه‌ین و خۆشحاڵین وه‌كو پارێزگاى هه‌ولێر بۆ ئه‌مساڵى خوێندن 2020-2021 ژماره‌یه‌كى زۆرى قوتابیانى شاره‌كه‌مان توانیوتانه‌ ببنه‌ یه‌كه‌مى سه‌رئاستى هه‌رێمى كوردستان، به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی خۆتان و خانەوادە به‌ڕێزه‌کانتان دەکەین، کە بە ماندوو بوون و کۆشش توانیتان پلەی یەکەم لە خوێندن بە دەست بهێنن، به‌هیواین به‌رده‌وام بن بۆ ئایندەیەکی باشتر بۆ شار و وڵاتەکەمان".

پارێزگاری هەولێر هه‌روه‌ها وتى: "بەم سەرکەوتنه‌ سەری ئێمە و هەولێرتان بەرزکردەوە، جارێكى تر پیرۆزبایی لە ئێوه‌ و له‌ سەرجەم قوتابی و خوێندكارە سەرکەوتووەکان دەکەين و سوپاسی خانەوادە و مامۆستا بەڕێزەکانیان ده‌كه‌ین کە هاوکار بوون بۆ ئەو سەرکەوتنەی بەدەستان هێناوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.