Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 19:41

پیره‌مه‌گرون.. چوار برا له‌ ڕووداوێکی دڵته‌زێندا گیانیان له‌ده‌ستدا 

یه‌كێك له‌ براكان سه‌ری له‌ لاشه‌ی جیابووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

هاتووچۆی سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: کەمێک پێش ئێستا  ڕووداوێکی هاتوچۆی دڵتەزێن گیانله‌ده‌ستدانی چوار كه‌س و بریندار بوونی دوو كه‌سی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن.

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: له‌ئاكامی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی پیره‌مه‌گرون له‌نزیك قه‌ڵای سوسێ به‌ئاراسته‌ی دوكان، ئۆتۆمبێلێك كه‌ خێزانێكی گه‌شتیاری عه‌ره‌ب بون وه‌رگه‌ڕاوه‌و شه‌ش ئه‌ندامی خێزانەکە بوون به‌قوربانی.

قادر فه‌قێ ڕه‌سوڵ لێپرسراوی بنكه‌ی هاتوچۆی پیره‌مه‌گرون ئاشكرایكرد، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ خێزانێك كه‌ گه‌شتیاری عه‌ره‌بن‌و دانیشتووی شاری كه‌ركوكن، به‌مه‌به‌ستی گه‌شت ڕویان له‌دوكان كردوه‌.

 وتیشی:" له‌سه‌ر ڕێگه‌ی پیره‌مه‌گرون‌ و نزیك قه‌ڵای سوسێ به‌ ئاراسته‌ی دوكان، ئۆتۆمبێله‌كه‌یان وه‌رگه‌ڕاوه‌و به‌هۆیه‌وه‌، هه‌ر چوار كوڕی خێزانه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ له‌دواوه‌ دانیشتوون، دایك‌ و باوكه‌كه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.

به‌وته‌ی شایه‌تحاڵانی ڕووداوه‌كه‌، له‌شوێنی ڕووداوه‌كه‌ دوان له‌ كوڕه‌كانی ئه‌و خێزانه‌ ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و یه‌كێكیان سه‌ری له‌لاشه‌ی جیابووه‌ته‌وه‌و دوانی دیكه‌شیان له‌نه‌خۆشخانه‌ی پیره‌مه‌گرون گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌وه‌شی وت:" هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ بۆ تیژڕه‌وی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، چونكه‌ كاتێك كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه‌ هه‌وڵیداوه‌ خۆی كۆنترۆڵ بكات، 73 مه‌تر برێكی گرتوه‌و خۆی بۆ نه‌گیراوه‌ته‌وه‌و سه‌ره‌نجامیش توشی وه‌رگه‌ڕان بووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.