Erbil 3°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 07:24

له‌ پارێزگای سنه‌ بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە 16 کەس گیانیان لەدەستدا

کوردستان TV
100%

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە لە شەقامی نێوان کامێران-مەریوانەوە شانزە کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکان خەڵکی گوندی پیرسەفای مەریوان بەپاسێک ویستویانە سەردانی مەزارگەی "وه‌یسی قه‌ره‌نی" بکەن كه‌ به‌ مه‌زارگه‌یه‌كی پیرۆزی كرماشان داده‌نرێت، بەڵام لەسەر رێگەی  کامێران- مەریوان لە پارێزگای سنە پاسەکەیان وەرگەڕاوە و ژمارەی قوربانیان گەیشتووەتە 16کەس.

بەپێی ئەو زانیارییەی دەست کوردستان تیڤی کەوتووە، ژمارەی سەرنشینانی پاسەکە 20 کەس بووە،پاسەکە وەرگەڕاوە و که‌وتوه‌ته‌ ناو دۆڵێكەوە له‌ نزیك گوندی پاڵنگانی سه‌ر به‌ كامیاران له‌ پارێزگای سنه‌، لە ئەنجامدا بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی 16 کەس و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەش.

12345

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.