Erbil 23°C ھەینی 27 ئەیلوول 07:17

وەزیری بازرگانی: ھەوڵمان داوە زۆرترین کار بۆ ھاوڵاتییان دابین بکەین لەرێگای کارگەو کۆمپانیاکان

کوردستان TV
100%


 ئه‌مڕۆ پێنج شەممە 2 - 9 - 2021 ،  کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێمی كوردستان، بەئامادەبوونی به‌رپرسانی وه‌زاره‌ت،  لەمیانی بەشداری کردنیان لە کۆڕبەندی روانگە بۆ لاوان  کەتیایدا ژمارەیەک لەبەپرسانی حوکومی ئامادەیی بوون ، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی جەختی لەوە کردەوە لەرێگای کارگە و کۆمپانیاکانی تۆمارکراو لە وەزارەت زۆرترین ھەڵی کار بۆ ھاووڵاتیان دابینده‌كرێت . 
ھەر لە کۆربەندەکەدا وەزیری بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاند: لەماوەیەکی نزیکدا کار بە سیستەمی ئەلیکترۆنی کارەکانی وەزارەتەکەی دەکرێت و ئەوانەی دەیانەوێت مۆلەتی کۆمپانیا دەربکەن بەکاتژمێرێک کارەکانیان تەواو دەبێت .
 وتیشی: ئەرکی وەزارەتی بازرگانییە ھاوکاری و ئاسانکاری بۆ بازرگانان و خاوەن کارگە و کۆمپانیاکان بکات بۆئەوەی کەرتی بازرگانی و پیشەسازی بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.