Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 14:38

سیر و لیمۆ و گیادەرمانییەکان هۆکاری سەرەکین بۆ گیان لەدەستدان بە کۆڕۆنا

کوردستان TV
100%

کۆمەڵەی پزیشکانی زیقار هۆکارەکانی بەرزی ڕێژەی مردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ماوەی ڕابردوو و ئێستاوە ئاشکرا دەکەن.

کۆمەڵەی پزیشکان ڕایانگەیاند، تێگەیشتنێکی هەڵە هەیە دەربارەی بەشێک لە گیادەرمانییەکان لەلای خەڵکەوە، کە بەشێک لەو گیا دەرمانییانە پاڵ بە نەخۆشەکەوە دەنێن بۆ قۆناغێکی مەترسیدار.

هاوکات، عەبدولحەسەن ،نیازی سکرتێری کۆمەڵەی پزیشکانی زی قار روونیکردەوە، زۆربەی مردووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بەهۆی پشتبەستنەوەیە بە سیر و لیمۆ و گیادەرمانییەکان، چونکە لە قۆناغێکی درەنگدا سەردانی پزیشک دەکەن و بەم هۆیەشەوە نەخۆشەکە ڕووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.