Erbil 4°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:04

پارێزگاری هەولێر: پشتگیرى له‌ پرۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر ده‌که‌ین

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه‌ 2021.9.2، به‌ ئاماده‌بوونى کەمال محمد ساڵح، وەزیری کارەبا و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و عه‌بدولره‌حمان سدیق، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى پاراستن و ژینگه‌ى هه‌رێمى كوردستان، له‌ڕێوره‌سمیكدا پرۆژەیه‌كی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر لە قوتابخانەی کامبریجی نێودەڵەتی له‌ شارى هه‌ولێر کە توانای بەرهەمهێنانی (230) کیلۆوات کارەبای هەیە كرایه‌وه‌.
له‌ڕێو ره‌سمه‌كه‌دا پارێزگارى هه‌ولێر وێڕاى ده‌ستخۆشی له‌ كارگێڕانى قوتابخانه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: "وه‌كو پارێزگاى هه‌ولێر پشتگیرى له‌هه‌موو جۆره‌ پڕۆژه‌یه‌كى له‌مجۆره‌ ده‌كه‌ین، كردنه‌وه‌ى ئه‌م پڕۆژانه‌ ته‌نها دابینكردنى كاره‌با نییه‌ بۆ قوتابخانه‌یه‌ك، به‌ڵكو پڕۆژه‌یه‌كى ژینگه‌ پارێزيیه‌، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش ده‌ستگرتن به‌ لایه‌نى ئابوورى و سود وه‌رگرتنه‌ له‌ كه‌ش و هه‌وا و ژینگه‌ى كوردستان كه‌ له‌ زۆر بواردا ده‌توانرێ سودى لێوه‌ربگیرێت، بۆیه‌ دووباره‌ وه‌كو پارێزگاى هه‌ولێر پشتیگرى ئه‌م جۆره‌ پڕۆژانه‌ده‌كه‌ین و ده‌ستخۆشیش له‌ئه‌نجامده‌رانى ده‌كه‌ین و هیوادارین له‌ هه‌موو سێكته‌ره‌كاندا سوود له‌و جۆره‌ پڕۆژانه‌ وه‌ربگیرێت".

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.