Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 15:06

دەزگای ڕوانگە کۆڕبەندێک دەربارەی کێشەی بێکاری لاوان ڕێکدەخات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێککەوتی 2/9/2021 دەزگای ڕوانگە کۆڕبەندێکی ڕێکخست لە ژێر ناونیشانی کەمی دەرفەتی کار و چارەسەر بۆ کێشەی بێکاری.

لە کۆڕبەندەکەدا هەر یەک لە وەزیرانی بازرگانی و پیشەسازی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چەندین کەسایەتی دیکە بەشدارییان لە کۆڕبەندەکەدا کردووە.

کۆڕبەندی کەمی دەرفەتی کار و چارەسەر بۆ کێشەی بێکاری، سێ تەوەری سەرەکی و ڕاپۆرتێکی دەربارەی بێکاری لاوانی لە خۆگرتووە.

لە سەرەتای کۆڕبەندەکەوە، عه‌بدولسه‌لام مه‌ده‌نی، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای روانگە وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، "گەشبین بریتییە لە کەسێک کە بتوانێت راستییەکان ببینێت و هەوڵ بدات رێگە بدۆزێتەوە بۆ چارەسەرکرنی کێشەکان و باشترکردنی بارودۆخەکان. ئامانج لە بەڕێوەبردنی ئەم پلاتفۆرمەی دەزگای روانگە بۆ لاوان ئەوەیە کە بتوانین هەموو ساڵێک ئەم پلاتفۆڕمە لەسەر بابەتێکی جیاواز بەڕێوەبەرین بۆ درووستکردنی پردێک لە نێوان لاوان و بڕیار بەدەستان."

هاوكات د.جوتیار عادل ، گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و لە بەشێک لە قسەکانیدا ڕایگەیاند، "ئامانجی حکوومەت تەنها دابینکردنی هەلی کار نییە بۆ لاوان، بەڵکو رەخساندنی ژینگەیەکی گونجاوە بۆ درووستکردنی لاوانی داهێنەر کە بتوانن پشت بەخۆیان ببەستن."

ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر 10:30ـی بەیانی کۆڕبەندی دەزگای ڕوانگە بە ناونیشانی کەمی دەرفەتی کار و چارەسەر بۆ کێشەی بێکاری دەستیپێکرد، کۆڕبەندەکە تا ئێستا بەردەوامە و بڕیار وایە کاتژمێر 5:30ـی ئێوارە کۆتایی پێ بهێندرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.