لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان کورد لانیکەم پێنج هاووڵاتیی کورد لە شاری نەغەدە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانهوه دەستبەسەر کران.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه، رۆژی چوارشەممە 1 ى 9 ى 2021 ، هێزه ئهمنییهكانی ئێران لانی کەم پێنج هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی "ئەسعەد ڕامین"، "خالید ڕامین"(برای ئەسعەد)، "ڕامین ڕامین"(کوڕی ئەسعەد) و "سەردار ڕامین"(کوڕی خالید)، خەڵکی گوندی قاڕنێ و "داود ڕەحیمی" خەڵکی گوندی چەقەڵ مستەفا، دەستگیر كرد.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەرکرانی ئەم پێنج هاووڵاتییە کوردە بە بێ هیچ جۆرە مۆڵەتێکی یاسایی و دادوەری و هاوڕێ لەگەڵ توندوتیژی بووە و لە پاش دەستەبەسەرکرانیشان گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ههنگاو ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم پێنج هاووڵاتییە کوردە و ئەو تۆمەتانەی لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە ڕووبەڕوویان کراوەتەوە ئاشکرا نەبووە.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی ڕابردوودا لانی کەم 46 هاووڵاتیی کورد لە لایەن هیزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.