Erbil 3°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 07:33

شارەوانی زاخۆ دەستیکرد بە جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی گەورەی خزمەتگوزاری

کوردستان TV
100%


له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: شارەوانیی زاخۆ دەستیكرد بە جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی گەورەی خزمەتگوزاری لە بواری دروستكردنی شەقام و قەنتەرە و ئاوەڕۆ و كۆنكرێتكردنی ژمارەیەك كۆڵان، كە ئەو پرۆژەیە سوودی زۆری بۆ دانیشتووانی چەند گەڕەكێكی زاخۆ دەبێت.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی زاخۆ لەسەر داهاتی مانگانەی شارەوانی، دەستیكردنی بە جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی گەورە لە گەڕەكی برایەتی، كە ئەو پرۆژەیە ئاستی خزمەتگوزاری لەو گەڕەكە بەرزتر دەكاتەوە، هەروەها شارەوانیی زاخۆ دەڵێ وێڕای جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیە، پرۆژە خزمەتگوزارییەكانیان لە شوێنەكانی دیكەش بەردەوام دەبێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی راشیده‌گه‌ێنێت: ئەو پرۆژەیەی شارەوانیی زاخۆ چەند سێكتەرێكی خزمەتگوزاری لەخۆ دەگرێت، وەك دروستكردنی قەنتەرە (پرد) و شەقام و ئاوەڕۆ و نۆژەنكردنەوە و كۆنكرێتكردنی ژمارەیەك كۆڵان لە گەڕەكی برایەتی، وێڕای سوودگەیاندن بە دانیشتووانی ئەو گەڕەكە، هاوكات دروستكردنی پردەكان دەبێتە هۆی ئاسانكاری هاتوچۆی نێوان ئەو گەڕەكە و گەڕەكەكانی دیكەی سنوورەكە.


شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.