Erbil 20°C ھەینی 27 ئەیلوول 04:29

لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا هۆڵەندا و نۆروێژ یه‌کسانبوون

کوردستان TV
100%


 لە گەڕی چوارەمی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە كۆتاییەكانی مۆندیالی دووهەزاروبیست ودووی قەتەرو لە گڕوپی حەوتەمدا، هەڵبژاردەی هۆڵەندا بووە میوانی هەڵبژاردەی نۆروێژ.
لەم یاریەش هەردوو تیپ بە گۆڵێك بۆ هەریەكەیان بەرامبەربوون، لە خولەكی بیستدا، ئێرلینگ هالاند ئەستێرەی نۆروێژ گۆڵێكی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی تۆماركرد.
 لەو لاشەوە یاریزان داڤی كلاسین گۆڵی بەرامبەری هۆڵەندای لە خولەكی سی و حەوت بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.
 بەم یەكسان بوونەش كۆی خاڵەكانی هۆڵەندا لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی گڕوپی حەوتەمی پاڵاوتنەكان بۆ حەوت خاڵ بەرزبووەوەو نۆروێژیش بە هەمان ژمارەی خاڵەكان و بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی گڕوپەكە دێت.
 


                                                         

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.