وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی هه‌شت به‌رده‌واممه و رایدهگهێنێت: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2 ى 9 ى 2021 ، مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌شده‌كرێت:
وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وه‌زاره‌تی داد، وه‌زاره‌تی سامانە سرووشتییەکان، وه‌زاره‌تی پیشەسازی و بازرگانی، وه‌زاره‌تی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ، وه‌زاره‌تی پلاندانان، وه‌زاره‌تی گواستنەوە و گەیاندن ، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: هه‌ر ئه‌مڕۆ مووچه‌ی خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجوومەنی دادوەری، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و سه‌ربه‌خۆی ، دەزگای مین ، دابەشدەکرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی راشیدهگهێنێت: رۆژی شه‌ممه 4- 9 - 2021 ، مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی ، كاره‌با ، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ، رۆشنبیری و لاوان ، ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێ كردن دابه‌شده‌كرێت .
بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش ، مووچه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ، سه‌رۆكایه‌تی په‌رڵه‌مان ، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ، خانه‌نشینی شارستانی دابه‌شده‌كرێت .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.