Erbil 20°C ھەینی 27 ئەیلوول 04:25

وەزیری بەرگری ئەمریکا : پەیوەندییەکانمان لەگەل تاڵیبان بە رێکخستنی پرۆسەی کشانەوە سنووردار بووە

کوردستان TV
100%

وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ڵۆید ئۆستن، ئاماژەی بەوە کرد پەیوەندییەکانیان لەگەل تاڵیبان بە رێکخستنی پرۆسەی کشانەوە سنووردار بووە و مانای ئەوە نادات کە لە پرسی فراوانتر ھەماھەنگییان دەبێت. هاوكات سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا، مارک میڵی، ئاشكرای كر دەکرێت لە داھاتوودا بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش/خوراسان لەگەڵ تاڵیباندا ھەماھەنگی بکەن.

ڵۆید ئۆستن و جەنەڕاڵ مارک میڵی، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ھاوبەشیان بە مەبەستی سوپاس کردنی ئەو سەربازانەی کە لە ئەفغانستان ئەرکيان بینیوە ئەنجام دا.

ئۆستن و میڵی، کشانەوەی ئەمریکایان لە ئەفغانستان بە کارێکی راست دانا و شانازییان كرد به‌وه‌ی زیاتر لە 124 ھەزار کەسیان لە ئەفغانستانه‌وه‌ گواستووه‌ته‌وه‌.

مارك میڵی سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە پرۆسەی سەربازی لە ئەفغانستان کۆتایی ھاتووە و ئیتر پرۆسەی دیپلۆماسی پەیڕەو دەکرێت.

ئۆستن لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەنجامدانی ھەماھەنگی لەگەڵ تاڵیبان، گوتی: "تەنھا لە چەند بابەتێکی سنوورداردا لەگەڵ تاڵیبان کارمان کرد. ئەویش ھەوڵدان بوو بۆ ده‌رباز كردنی زۆرترین کەس. ھەر بۆیە، ئەوە مانای ئەوە نادت کە لە پرسی فراوانتر ھەماھەنگیمان دەبێت".

ھاوکات سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا، لە وةڵامی ھەمان پرسیاردا، ئاماژەی بەوە کرد کە تاڵیبان لە رابردوودا بێ به‌زەیی بووە بەڵام دەبێت ببینرێت کە ئایا گۆڕاوە یان نا.

مارک میڵی لە وڵامی پرسیاری "ئایا ئەگەری ئەوە ھەیە لە داھاتوودا بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش/خوراسان لەگەڵ تاڵیباندا ھەماھەنگی بکەن؟"، گوتی: "ئەمە دەبێت".

میڵی لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە گیان لەدەستدانی کەسی مەدەنی لە ھێرشە ئاسمانییەکەی سەر ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش/خوراسان لە كابوڵ، گوتی:

"لە چەند رێگەیەکی جیاوازەوە ئەوەمان زانی کە لانیکەم یەکێکیان ئەندامی داعش بوو. کەسانی دیكە کوژراون؟ بەڵێ کەسانی دیکەش كوژراون، بەڵام ئەوانە کێن؟ نازانین. لێکۆڵینەوە لە تەواوی ئەمانە دەکەین".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.