Erbil 10°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 20:50

خه‌ریکه‌ قه‌رزه‌کانی کوێت له‌سه‌ر عێراق ته‌واو ده‌بێت

کوردستان TV
100%

راوێژكاری داراییی سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لەوە كردەوە كه‌ وڵاته‌كه‌ی لە ساڵی داهاتوودا كۆتایی به‌ سه‌رجه‌م پابەندبوونەكانی سەبارەت بە قەرەبووی جەنگی كوێت ده‌هێنێت. 


مه‌زهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری داراییی سەرۆك وەزیران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی ئه‌مڕۆ چوارشەممە رایگەیاند و تێیدا گوتی: عێراق له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا بڕی 3%ی نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی بۆ قەربووكردنەوەی جەنگی كوێت دانابوو، ئه‌م قەربووانه‌ش لە ساڵی داهاتوودا كۆتاییان پێ دێ‌.
باسی لەوەش كرد كە تەنیا ملیارێك دۆلار له‌ قه‌ره‌بووه‌كان ماوە، لە مانگەكانی داهاتووشدا سه‌رجه‌می قەرەبووەكان كۆتاییان پێ دێ‌. 


لەلایەكی دیكەوە پێویستە لەسەر عێراق رێژەیەك لە داهاتەكانی فرۆشتنی نەوت و بەرهەم و گاز لە سندووقێكی نێونەتەوەیی دابنێ‌، ئەم سندووقەش لەژێر ناوی سندووقی قەربووەكان لە نەتەوەیەكگرتووەكان دامەزراوه‌.
لەساڵی 1991 لێژنەیەكی نێونەتەوەیی بۆ قەرەبووەكان دامەزراوە، بۆ ئەمەش عێراقی پابەند كرد بە پێدانی 52.4 ملیار دۆلار وەك قەرەبووێك بۆ تاك و كۆمپانیا و رێكخراوە حكومییەكان و چەندین بواری دیكە، بە تایبەت ئەوانەی لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەكانی سەدەی رابردوو بەهۆی داگیركردنی كوێتەوە، لەلایەن رژێمی پێشوو هاتە ئارا.
 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.