Erbil 21°C ھەینی 27 ئەیلوول 02:15

تاڵیبان لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا حکومەتی نوێی ئەفغانستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت

کوردستان TV
100%

تاڵیبان ڕایگەیاندووە کە لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا حکومەتی نوێی ئەفغانستان ڕادەگەیەنرێت.

عەباس ستانکزی، وتەبێژی تاڵیبان لە دۆحە ڕاگەیاند: کە حکومەتی نوێ حکومەتێکی گشتگیر دەبێت و ژنان بەردەوام دەبن لە ڕۆڵی خۆیان بەڵام لە ئاستی وەزاریدا، بەمەرجێک هاوکاری حکومەتی لایەنگری ئەمریکا نەکەن.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: هەروەها فڕۆکەخانەی کابول لەماوەی دوو ڕۆژدا دووبارە دەکرێتەوە .

بە وتەی ڕەخنەگران لێدوانەکانی بەرپرسانی تاڵیبان گوزارشت لە ڕەفتاری کرداریی خۆیان ناکەن و هێرش دەکرێتە سەر ناڕازییەکان و مافی کچان و ژنان پشتگوێ خراون شەوی ڕابردوو جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بەتوندی بەرگری لەبڕیارەکەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان کرد و گوتی سەردەمی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە گەورەکان بۆ بنیاتنانەوەی وڵاتانی دیکە کۆتایی هات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.