Erbil 8°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 21:09

به‌ ڤیدیۆ..له‌ هیندستان له‌شه‌ڕه‌ به‌رددا 77 که‌س بریندار بوون

کوردستان TV
100%


له‌ زۆرێك وڵاتان یاری و داب ونه‌ریتی سه‌یریان هه‌یه‌، یه‌كێك له‌و داب و نه‌ریت ویارییه‌نه‌، شه‌ڕه‌  به‌رده‌ ،كه‌له‌ نێو كوردیشدا ئه‌و جۆره‌ یارییه‌ له‌ شاره‌كان له‌نێوان گه‌ره‌كه‌كاندا كاتی خۆی  ده‌كرا.
له‌ وڵاتی هیندستان به‌ دیاركراوی له‌ ناوچه‌ی عه‌تار خه‌ند شه‌ڕه‌ به‌رد وه‌كو نه‌ریتێكی ساڵانه‌ له‌ كاتێكی دیاریكراو ئه‌م یاره‌ییه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌م ساڵ له‌م یارییه‌دا،كه‌ له‌ وڵاتی هیندستان پێده‌ڵێن "به‌گوال" زیاتر له‌ 77 كه‌س برینداربوون ، زۆره‌به‌شیان له‌ یارییه‌كه‌ به‌هۆی به‌رده‌وه‌ سه‌ریان بریندار ببوو. 
شایانی باسه‌  به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ،ئه‌م ساڵ خه‌ڵكێكی كه‌م به‌راورد به‌ ساڵانی پێشوو به‌شداری ئه‌م یارییه‌یان كردبوو ته‌نیا 300 كه‌س به‌شداربوو ماوه‌ی یارییه‌كه‌ش 7 خووله‌ك بوو 77 كه‌س بریندار بوون ،هه‌ندێ له‌ برینداره‌كانیش مه‌ترسیداربوون گواسترانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌. 
ئا- كامران
 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.