Erbil 22°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 22:31

کاروانێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە باشووری عێراق کرایە ئامانج

کوردستان TV
100%

کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە پارێزگای دیوانییە باشووری عێراق، کرایە ئامانج.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە کە ئەمڕۆ سێشەممە، لەسەر رێگای خێرای نێودەوڵەتیی دیوانییە، بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش تەقیوەتەوە.

باسی لەوەشکرد کە بەھۆی تەقینەوەکەوە، زیان بەر یەکێک لە بارھەڵگرەکانی کاروانەکە کەوتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبوو.

تا ئێستا ھیچ لایەنێک، بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە، رانەگەیاندووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.